لیڤەرپوڵ و نایک بوونەتە گەورەترین مەترسی بۆسەر ڕیاڵ مەدرید

لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئالابا و مباپێ ڕوبەڕودەبنەوە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە بارودۆخێکی دارایی گونجاودایە و بۆ هەردوو میرکاتۆی زستان و هاوینی 2021 ئاستەنگی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دروستدەکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە لیڤەرپوڵ لە هاوینی ڕابردوو پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای “نیو باڵانس” پچڕاندووە و لەگەڵ کۆمپانیای نایکی ئەمریکی بە داهاتی 35 ملیۆن یورۆی ساڵانە گرێبەستیکردووە.

یانە سوورە زەبەلاحەکەی بەریتانیا بەپێی بەندێک لە گرێبەستەکەدا، ساڵانە بڕی لەسەدا 20ی فرۆشی درێسی یاریزانان بەدەستدەهێنێت، واتا لەسەدا 20ی هەر درێسێکی فرۆشراو، بەم هۆیەوەیە کێشەیان لەگەڵ کڕینی یاریزانی گرانبەها و موچەی بەرزدا نییە.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی زستان بۆ هاوینی 2021 هەوڵی کڕینی داڤید ئالابای بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن و کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان دەدات.

لە بەرانبەردا یۆرگن کلۆپ لە بەریتانیاوە هەمان خواست و ئامانجی دیاریکردووە، بگرە یانەی شاهانە دووچاری ئاستەنگی دەکاتەوە، چونکە لە کڕینی هەریەکێک لەو یاریزانانە بەتایبەت مباپێ دەتوانن تەنها لە ڕێگەی فرۆشی لەسەدا 20ی داهاتی درێسەکانیەوە موچەی ساڵانەی بە زیاتر لە 20 ملیۆن بۆ تەرخانبکەن، کە ئەوەش هەمان بڕە لە پاریس بەدەستیدەهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، بوونی ڤان دایک و پێویستی لیڤەرپوڵ بە بەرگریکارێکی دیکە و پەیوەندی دۆستانەی نێوان یۆرگن کلۆپ و داڤید ئالابا، هۆکارێکی بەهێزە بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان یاریزانەکەی بایرن و ڕیاڵ مەدرید، کە ماوەیەکە لە دانوستاندندان و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن ڕێککەوتن لەنێوانیندا بکرێت.

بابەتی پێشتر

کۆنگرێسی ئەمریکا سەرکەوتنی بایدنی پەسەند کرد

بابەتی دواتر

دادگایەكی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی ترەمپی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share