پێرێز بەرگری لە چاڤی دەكات

فلۆرینتینۆ پێرێز-ی سەرۆكی ریال مەدرید پەیامێكی سەرسوڕهێنەر ئاراستەی ئەنجومەنی كارگێڕیی بەرشەلۆنە دەكات.

بەپێی رۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی، پێرێز لەمیانەی ئەو ئێوارە خوانەدا كە لەگەڵ ئەنجومەنی كارگێڕیی بەرشەلۆنە بەر لە یاریی كلاسیكۆ رێكخراوە، پەیامێكی سەرسوڕهێنەری دەربارەی چارەنووسی چاڤی هێرناندز-ی راهێنەری بلاوگرانا گەیاندووە و وتوویەتی، “تێناگەم بۆچی خەڵك تا ئەو ئاستە هەست بە سترێس دەكەن بەهۆی بێبەشبوونی بەرشەلۆنە لە خولی پاڵەوانان و ئەگەری لەدەستدانی خولی ئیسپانی”.

بەپێی ئەندامێكی ئەنجومەنی كارگێڕیی بەرشەلۆنە، پێرێز بە بەرپرسانی یانەكەیانی وتووە، وەرزی رابردوو ریال مەدرید خولی ئیسپانی لەدەستدا و، بە ئەنجامی 4-0یش لەسەر دەستی مانجستەر سیتی شكستی هێنا لە یاریی نیمچە كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ كات ئایندەی كارلۆ ئەنچیلۆتی-ی راهێنەر نەخرایە ناو گومانەوە، لەكاتێكدا بەشێوەیەكی جیاواز مامەڵە لەگەڵ چاڤی دەكرێت.

بەپێی سپۆرت- وشەكانی سەرۆكی ریال لەكاتی نانخواردندا دەربارەی چارەنووسی ئەو راهێنەرە، بۆ بەرپرسانی بەرشەلۆنە چاوەڕوان نەكراو بووە.

شەوی یەكشەممە لە چوارچێوەی گەڕی 32ی خولی ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی بەرشەلۆنەی بردەوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك رۆژنامەنووس: لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسان پێشێلكاری بەرامبەر بە میدیاکاران كرد

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق:وەک سەرەتایەک 25 پاس ئامادەکراوە بۆ کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی پەشیمان نییە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی ڕایگەیاند، “هەڵەم نەكردووە كاتێك یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیم هەڵبژاردووە”. مێسی كۆتایی وەرزی ڕابردوو ڕیزەكانی…
Total
0
Share