میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی و یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆمارکرد و ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ دوو کاتژمێر و 15 خوله‌کی خایاند، میدڤیدێڤ ئاستێکی به‌رزی پێشکه‌شکرد و به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام (6-4)، (6-4)، (6-4) بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ناوی خۆی له‌ په‌ڕاوه‌کانی مێژوودا نوسییه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی له‌پێنج فاینه‌ڵی گراند سلام و دوو‌‌ فاینه‌ڵی فلاشینگ میدۆزدا به‌شداریکردووه‌ (2019 له‌ فاینه‌ڵی هه‌مان پاڵه‌وانێتی به‌ نادال دۆڕا).

ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ چواره‌م ناسناوه‌ له‌م وه‌رزه‌دا دوای ناسناوه‌کانی مارسیلیا، مایۆرکا، ماسته‌رزی تۆرینتۆ ده‌سته‌به‌ریده‌کات، کۆی گشتی ناسناوه‌کانی له‌ ته‌مه‌نی وه‌رزشییدا گه‌یانده‌ 13.

شکستی “نۆلیتۆ” له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ تۆمارکردنی مێژوویه‌کی گه‌وره‌ بێبه‌شیکرد، ژماره‌ی ناسناوه‌ گه‌وره‌کانی له‌ 20 ناسناودا وه‌ستایه‌وه‌ و نه‌یتوانی ڕافا نادال و ڕۆجێ فێدره‌ر تێپه‌ڕبکات، هه‌روه‌ها نه‌یتوانی ببێته‌ سێیه‌م یاریزان له‌ مێژوودا هه‌رچوار ناسناوی ویمبڵدۆن، ئوسترالیای کراوه‌، ڕۆلاند گارۆس کۆبکاته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر قسەی بۆ ئێستا كرد

بابەتی دواتر

كازمی و ئێرانییەكان باسی چییان كرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ چوارینه‌ ئارسیناڵی کوتا به‌زه‌ویدا و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ تۆمارکرد. ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز له‌…
Total
0
Share