مارسیلیا پەیوەندی بە ڕۆناڵدۆوە نەكردووە

فابریزۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ڕەتیكردەوە یانەی مارسیلیا پەیوەندی بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالییەوە كردبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ خولی فەرەنسا لە ئارادابوو، بۆ ئەوەی جارێكی تر ڕكابەری لە نێوان خۆی و مێسی دەستپێبكاتەوە.

بەڵام فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی گواستنەوەكان ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوەو دوپاتیكردەوە هیچ پەیوەندییەك لە نێوان ئیدارەی یانەی مارسیلیا و ڕۆناڵدۆ نەبووە.

جەختیشی كردەوە كە لە ئێستادا تەنها یەك گرێبەست لەسەر مێزی گفتوگۆی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالییە ئەویش گرێبەستی یانەیەكی سعودییە.

بابەتی پێشتر

كاراباو كەپ.. مانچستەرسیتی و چێڵسی ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share