بەریتانیا: دەبێت هەڕەشەكانی سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێن

كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر دەكات و دەڵێت، “دەبێت ئەم هەڕەشانە بۆ سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێن”.

كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێم لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر دەكات.

كونسوڵخانەكە ڕایگەیاندووە، “دەبێت هەڕەشەكان بۆ سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێن”.

بەریتانیا باسی لەوەشكردووە كە پشتگیرییەكانیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبن.

شەوی ڕابردوو لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكرایەسەر فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن سیستمی بەرگریی كونسوڵخانەكەوە پوچەڵكرانەوە.

هاوكات کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاندووە، “بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین، کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق، پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە.”

کونسوڵخانەی ئەمریکا وتوشیەتی، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى…
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share