بافڵ تاڵەبانی: کاکەییەكان بەشێکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردین

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئیبراھیم ئاغا کاکەیی و ژمارەیەک کەسایەتی لە خزمانی کاکەیی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی هاوسەرۆكی یەكێتی، “لەدیدارێکدا کە مەلا کەریم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی پەرەپێدان و پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان کردەوە و لەو نێوەندەشدا ڕۆڵی خزمانی کاکەیی وەک بەشێکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردی بەگرنگزانی و ڕوونیکردەوە، کاکەییەکان ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد و بەدرێژایی مێژوو ھەوێنی ئاشتی، تەبایی و پێکەوەژیان بوون، لە ڕابردووشدا چەندینجار ڕووبەڕووی غەدر و ھەڕەشە بوونەتەوە، بۆیە قوربانیدانتان جێگای ڕێز و پێزانینی یەکێتییە و ئێمە ھەرچیمان بۆ بکرێت بۆ خزمەتکردنتان بەئەرکی خۆمانی دەزانین”.

“ھاوسەرۆک داوای لە خزمانی کاکەیی کرد لەم خەباتی دیموکراسی و ھەڵبژاردنەشدا وەک ھەمیشە ڕۆڵی گرنگ و پێشەنگ ببینن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بکەن”، وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە.

 

بابەتی پێشتر

ماستاوکردن...!؟

بابەتی دواتر

عومەر گوڵپی‌: تا ئێستا ژمێریاریی‌ هێزەکانی 70 و 80 نەخراوەنەتە سەر وەزارەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share