سەركردەیەكی شیوعی: ئیخوانەکان ژمارەیەکیان بەعسی بوون

ئەبو كاروان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان لە وەڵامی پەرلەمانتارێكدا دەڵێت، “كاتێک سەرکردەکانی حیزبی شیوعی لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان خەباتیان دەکرد، ئیخوانەکان ژمارەیەکیان بەعسی بوون”.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان چەند لیستێكی ناوی خانەنشینكراوانی هەرێمی كوردستان-ی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “چوار عەرەب بە پلەی وەزیر و بریكاری وەزیر خانەنشینكراون”.

ئەو هەواڵە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و نوێترینیان “وەڵام”ـەكەی سەركردەیەكی حزبی شیوعیی كوردستان-ـە كە ئاراستەی ئەو پەرلەمانتارەی كردووە بەناونیشانی، “عەلی کۆنە ئیخوان چی لە مێژووی پێشمەرگە دەزانێت؟”

ئەبو كاروان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان نووسیویەتی، “عەلی حەمەساڵح یەخەی چەند سەرکردەیەکی حیزبی شیوعی دەگرێت و دەڵێت: ئەم عەرەبانە خانەنشینکراون بە پلەی وەزیر”.

لەدرێژەی وەڵامەكەیدا دەڵێت، “سەرکردەکانی حیزبی شیوعی لە ساڵی 1979ەوە لە شاخەکانی کوردستان بەرگرییان لە کوردستان و خەڵکەکەی کردووە و ژمارەیەکیشیان لە دوای ئەنفالیشەوە لە کوردستان مانەوە. ئەم بەڕێزە کە چاوی خەڵکانی چەپ و پێشکەوتووخواز نابینێت، نازانێت کاتێک سەرکردەکانی حیزبی شیوعی لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان خەباتیان دەکرد، ئیخوانەکان ژمارەیەکیان بەعسی و ژمارەیەکی تریان سەرکز لەناو شارەکان دانیشتبوون دەستیان گرتبوو بە کڵاوەکانیانەوە با نەیبات”.

ئەو سەركردەیەی حزبی شیوعی ڕوو لە عەلی حەمەساڵح دەڵێت، “باشترە کە قسە لەسەر خانەنشینکردنی سەرکردەکانی حیزبی شیوعی دەکەیت، پێش ئەوە قسە لەسەر فەرماندە بەزیوەكانی ناو شوڕش بكە كە چوون چۆكیان دادا بۆ بەعس و خیانەتیان لەو پێشمەرگە عەرەبە شیوعییانە كرد كە بڕیاری مانەوە و مقاوەمەتیان دا لە دێھاتە ڕووخاوەكانی كوردستان و ئەوانیش بەسەرشۆڕی، خۆیان ڕادەستی ئیستیخباراتی ڕژیم كرد و ئێستا بەپلەی فەرماندەی لیوا و موقەدەم خانەنشینكراون، پێویستبوو قسە لەسەر سەدان خۆفرۆش و موستەشار و مەفرەزە خاسەی بەعس بکەیت، ئینجا باسی تێکۆشەرەکانی خەباتی چەکداری بکەیت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتییان: ئەم ماوەیە لە پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەکانتان ئەنجامبدەن

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەبەرئەوەی سیستمی نوێی پاسپۆرت لە هەنگاوی تاقیکردنەوەدایە تەنها ئەو هاوڵاتییانە سەردانمانبکەن کە بەڵگەی گەشتکردنیان…
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدراڵی: درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاساییە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاساییە. دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری درێژكردنەوەی…
Total
0
Share