کۆمپانیای DNO: بەرهەمهێنانی نەوت لە تاوکێ و فیشخابور دەستیپێکردەوە

کۆمپانیای DNOـی نەرویجی رایدەگەیەنێت، دەستکراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و فیشخابور.

کۆمپانیاکە لە راپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکراکردووە، “سەرەڕای بوونی نیگەرانییە ئەمنییەکان دەربارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە، دەستکراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی تاوکێ و فیشخابور”.

DNO دەشڵێت، “لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، لەلایەن کۆمەڵێک لایەن و پێگەی نەناسراوەوە هێرشی درۆنی کرایەسەر کۆمەڵێک کۆمپانیای نێودەوڵەتیی بواری بەرهەمهێنانی نەوت، لە ناویشیاندا کێڵگەی تاوکێ کە کۆمپانیاکە کاری بەرهەمهێنانی نەوتی تێدادەکات”.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکە بەهۆی ئەو هێرشانەوە بە رێژەی %75 پەکیکەوت و هیچ کەسێک لەو هێرشانەدا بریندارنەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share