لە ماوەی ساڵێکدا 19 کەس لە هەرێم بە مین گیانیان لەدەستداوە

ڕووداوێکی تەقینەوەی مین بە شوانێکدا لە قەزای پێنجوێن

بەپێی ئامارێکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان 19 کەس بە مین گیانیان لەدەستداوە و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.

دەزگای گشتیی کاروباری مین ئاماری ساڵی ڕابردووی ڕاگەیاند و دەڵێت، “ساڵی ڕابردوو 42 کەس وەک بەرکەوتووی مین و تەقەمەنی براونەتە نەخۆشخانە یان گیانیان لەدەستداوە”.

ئامارەکە دەریدەخات لە ماوەی یەک ساڵدا یەک هەزار و 894 پارچە مین لابراون و لەو ژمارەیەش یەک هەزار و 814 دانەیان “دژەکەسی” بوون.

بەهۆی شەڕی چەند ساڵەی نێوان عێراق و ئێران و ناکۆکییە ناوخۆییەکان، هەرێمی کوردستان سەدان ناوچەی پیسبووی بە مین و تەقەمەنی هەیە، ئەگەرچی ئەو مینانە خاوەنەکانیان ئێستا لەسەر حوکم و دەسەڵات نەماون، بەڵام ئەوان تا ئێستاش شەڕی خۆیان لەگەڵ خەڵکی و گیاندارانی ناوچەکان دەکەن.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەكانی كەشناسی: سبەینێ دووبارە بەفردەبارێت و هەولێریش دەگرێتەوە ‏

بابەتی دواتر

نەوت بەرزترین نرخی لە ماوەی شەش ساڵدا تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share