ڤیدیۆ.. پەیامی قوباد تاڵەبانی لە سەردانیدا بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفال

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان، لەگەڵ بەشێك لە كاندیدانی هاوپەیمانییەكە، سەردانی چەمچەماڵ و مۆنۆمێنتی ئەنفالی كرد، تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری قوربانییان دانا.

لە پەیامێكیشیدا دووپاتی لە بەردەوام كاركردن بۆ وەرگرتنی مافی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردەوە لە بەغداد، بۆیە داوای لە خەڵكی سنوورەكە كرد دەنگ بە كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان بدەن.

قوباد تاڵەبانی ڤیدیۆی دانانی تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری قوربانییانی ئەنفال لە پەیجەكەی خۆیدا بڵاوكردەوە و پەیامێكی لەگەڵدا نووسیوە، “ئێرە یەکێک لە برینە قوڵەکانی جەستەی نیشتمانە، لێرە ئەنفال کراین، هەر لێرەشەوە بەڵێن دەدەین لەبەغداد یەکڕیز بین و شەڕی موچە و خزمەتگوزاری زیاتر و سەقامگیریتان بۆ بکەین”.

بابەتی پێشتر

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

بابەتی دواتر

وەزارەتی گواستنەوە چی دەڵێت؟<br> كۆمپانیاكان قەرەبووی كاتەكانی بڕینی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانیان ناكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە حاجیاوا باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا باندێكی بازرگانییكردنیان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share