كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێكی خۆڵبارینی سووك هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمرۆِ هەینی بەشێوەیەكی گشتیی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با كەمێك چالاك دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەسەڵاتەكانمان بۆ چارەسەركردنی مووچە بەكاردەهێنین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەسەڵاتەكانيان دوای پشووەكانی جەژنی نەورۆز ڕێوشوێنە كارگێری و ئیدارییەكان دەگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی…
Total
0
Share