پۆچتینۆ كێشەكانی پاریس سانجێرمان ئاشكرادەكات

ماورسیۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ئاشكرایدەكات ئەو بۆ پەرەپێدان بە پڕۆژەی یانەكە نەهاتووە بەڵكو هاتووە ناسناو بەدەستبهێنێت.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی، پۆچتینۆ ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان باس لە جیاوازی پڕۆژەی یانە فەڕەنسییەكە دەكات.

پۆچتینۆ دەڵێت: ” نەهاتوم بۆ ئێرە بۆ ئەوەی ڕابەرایەتی پڕۆژەیەكی گەورە بكەم، بەڵكو داوام لێكراوە ناسناو بەدەست بهێنم”.

وتیشی: “كات زۆر گرنگە بۆ بەرەو پێشچونی پڕۆژەكان، بۆ نمونە  لیڤەرپوڵ كاتێك گرێبەستی لەگەڵ كلۆپ ئیمزاكرد، كاتی تەواوی پێدا تا ناسناوی بۆ بەدەستبهێنێت”.

لە درێژەی قسەكانیدا ڕاهێنەرەكەی پاریس ئاماژە بەوە دەدات كە یانەكەی ئەو پڕە لە ئەستێرە، بەڵام پێویستە بەشێوەیەكی دروست مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت تاوەكو لێكتێگەیشتن لەنێوانیاندا دروست ببێت.

پۆچتینۆ ڕەتیدەكاتەوە كە ئەو بیركردنەوە و فەلسەفەی تایبەتی خۆی نەبێت و ئەو قسانە بە ناهەق دەزانێت.

بابەتی پێشتر

چاڤی دوا هەل دەداتە دێمبلی

بابەتی دواتر

گازیپور.. چیایەک لە زبڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share