پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆکەخانەی پارێزگاكە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هەولێر ناهەژێ بەهێزە و دووژمن و نەیار هەوڵەکانیان مایەپووچ بوو”.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆكەخانەی پارێزگاكە دەڵێت، “هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقیبکاته‌وه، شکۆی ده‌شکێ.”
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، “سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان، ئه‌مجاره‌ش وه‌ک هه‌میشه، دووژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه پووچ بوو.”
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا ئومێد خۆشناو وەسفی پارێزگاكەی كردووە دەڵێت،”هه‌ولێر خاوه‌ن خودانه و ئارامه و هه‌ر ئارامیش ده‌بێت.”
پێشتر دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاندبوو، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
هاوكات پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، دەروازەكانی چوونە نێو فڕۆكەخانەكە داخراون و هێزێكی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێكراوە.