(ڤیدیۆ) کریستیانۆ بە دوو گۆڵ یونایتدی گەڕاندەوە لوتکە

ئەمڕۆ شەممە، یارییەکانی چوارەم هەفتەی پریمەرلیگ ئەنجامدران، یانەی مانچستەر یونایتد بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی نیوکاسڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی شەیتانە سوورەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مان یونایتد لە خولەکەکانی 45، 62، 80، 92 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (دوو گۆڵ)، برونۆ فێرناندێز، جیسی لینگاردەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی نیوکاسڵ لە خولەکی 56 لەلایەن خاڤیێر مانکییۆ تۆمارکرا.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “کینگ پاوەر” بووە میوانی لیستەر سیتی، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی سیتیزن کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی 62 لەلایەن بێرناردۆ سیلڤاوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، مانچستەر سیتیش بە نۆ خاڵەوە پلەی دووەمی گرتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس ڕیمۆنتادای مێژوویی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share