بەرشلۆنە پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی چاوەڕواننەکراوی بۆ دۆرتمۆند کردووە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەوڵ بۆ کڕینی تۆماس مونیێری بەرگریکاری بەلجیکی دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیازی ئاڵوگۆڕی یاریزانەکەیان بۆ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە چاویان بڕیوەتە تۆماس مونیێری بەلجیکی، پێشتریش لە مێرکاتۆی زستانی 2021 هەوڵیانداوە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

خوان لاپۆرتا و ئالیمانی دەستبەرداری پلانەکەیان نەبوون، بەڵکو لە ئێستادا تێکچوونی پەیوەندیی نێوان یاریزانی ناوبراو لەگەڵ تێریزیچی ڕاهێنەر بە هەل دەزانن، بۆیە پێشنیازێکیان بۆ یانە “ڤێستیڤالییەکە” کردووە، تیایدا داواکراوە مونیێر بەرامبەر بە سێرجینیۆ دێست ئاڵوگۆڕ بکرێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نووسیویەتی، پێشنیازی ئاڵوگۆڕەکە چاوەڕواننەکراو بووە و دۆرتمۆند نایەوێت دەستبەرداری مونیێر ببێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەرێکی بەهێز هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

بابەتی پێشتر

عێراق.. وڵاتێك بە سێ دەسەڵاتی پەكخراو و ماوە تەواوبووەوە

بابەتی دواتر

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share