یەکەم لێدوانی ئیبراهیمۆڤیچ دواى گەڕانەوەى بۆ یارییکردن

ئیبراهیمۆڤیچ دەڵێت لە پێناو میلان گەڕاومەتەوە و لەماوەى نۆ مانگی ڕابردوودا زۆرم چەشتووە.

ئیبرا ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو هەموو شتێکی کردووە لە پێناو ئەوەى میلان بە بەهێزی بمێنێتەوە.

دەشڵێت دەمتوانی وەرزی رابردوو نەشتەرگەرییەکەى ئەژنۆم بکەم، بەڵام بەڵێنم بە ڕاهێنەر دا کە دواى بخەم لەپێناو ئەوەى میلان بکەمە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا.

ئیبرا دەڵێت من نامەوێت 10 بۆ 20 خولەکی کۆتایی بەشداری بکەم، بەڵکو دەمەوێت بە درێژایی 90 خولەک لە ناو یاریگادا بم.

دەشڵێت موچەکەى خۆمم کەمکردۆتەوە بۆ ئەوەى ئیدارەى میلان بۆندی رافایل لیاو درێژبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

چاڤی دڵتەنگ و توڕەیە

بابەتی دواتر

پیاوێكی 72 ساڵان بوو بە باوكی سێ منداڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share