ئوزێل پێشکەشی گەورەی ئیتاڵیا کراوە

مەسعود ئوزێل لە یانەی یوڤانتۆس نزیکبووەتەوە

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا دەستیپێکردووە، هەندێک لە یانە گەورەکان هەوڵدەدەن لەسەردەمی قەیرانەکاندا لەگەڵ یاریزانە بێبەرانبەرەکان بە ڕێککەوتن بگەن.

مەسعود ئوزێل، ئەستێرەی ئەڵمانی – تورکی لە پێکهاتەی یانەی ئارسیناڵ دوورخراوەتەوە و لە هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت، تاوەکو ئەم ساتەش لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕێککەوتن نەکراوە و پێدەچیت ناوبراو ڕوو لە یانەیەکی تر بکات.

یاریزانە 32 ساڵەکە هاوشێوی یاریزانێکی دەستکراوە و بێ یانە دەتوانێت لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 ڕێککەوتن لەگەڵ هەر یانەیەکی تر بکات، لە بەرانبەر گواستنەوەی لە میرکاتۆی زستانە ئارسیناڵ داوای بڕی 10 ملیۆن یورۆ دەکات تاوەکو لە هاوینی داهاتوو ناچارنەبن بێبەرانبەر دەستبەرداریبن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، لێپرسراوی کارەکانی ئوزێل، دکتۆر ئێرکوت سۆگۆت لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەی یوڤانتۆس دەستی بە دانوستاندن کردووە، لە ئێستادا جەمسەرەکان دەیانەوێت بە ڕێککەوتنێک بگەن، بەهۆیەوە (عازف اللیل) هەمان موچەی ئارسیناڵ لە یوڤی دەستبەکاردەبێت و نرخەکەشی کەمتر بخەمڵێنرێت.

بەپێی پێشنیازێک کە لەلایەن لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە کراوە، ئوزێل بە شێوەی خواستن لە ئارسیناڵەوە بە پێنج ملیۆن یورۆ ڕوو لە یانەی یوڤی دەکات، دواتر لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژوودەکرێت، بەم شێوەیە ئامانجەکان دەپێکرێت، ئارسیناڵ پێنج ملیۆنی دەستگیردەبێت، یوڤی بە نرخێکی کەم یاریزانێکی گەورە دەکرێت و یاریزانبەکەش مافی خۆی لە خولی ئیتاڵیا بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

لە پاشماوەی پلاستیك بیئاڕسۆن بۆ ڕێگا و شۆستەكان دروستدەكات

بابەتی دواتر

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی چاكبوونەوە و مردن و توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share