لە ڕوونکردنەوەیەکیدا فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕێگەی ئەفسەر تاریق فەریق محەمەد-ەوە بڵاویکردووەتەوە، “کچێکی ئەو هونەرمەندە هەڵسوکەوتێکی هەڵەشەی لەگەڵ کارمەندانی فرۆکەخانەكە نواندووە و بەناچاری داوایلێکراوە سەردانی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانە بکات و لەوێ دابنیشێت و هێمن بکرێتەوە، بەڵام دیارە ئەم کارە بە تەشەنوج وەرگیراوە”.
ئەفسەرەكەی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشتر سکاڵا لەسەر سالار مەحمودی هونەرمەند تۆمارکراوە، بەڵام دواتر کە داوای لێبوردنی کردووە سکاڵاکە کشێندراوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەو هونەرمەندە جارێکی دیکە قسەی لەسەر فڕۆکەخانە کردووە، بۆیە سکاڵاکە دیسانەوە تۆمارکراوەتەوە”.
پێشتر سالار مەحمود، هونەرمەند و گۆرانیبێژ لە پارچە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاندبوو، “کارمەندانی فڕۆکەخانەی سلێمانی شارستانییانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو و گەشتیاران نەکردووە و بەچاوێکی دوور لە کارکردن سەیری ژنان و گەشتیارانیان کردووە”.
ڕوونكردنەوەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی..