كەسێكی نزیكی سەرۆكی پەرلەمان كوژراوە.. داعش هێرشی بۆسەر گوندێكی مەخمور ئەنجامدا

ساتی بەخاكسپاردنی تەرمی قوربانییانی هێرشەكە

شەوی ڕابردوو پاشماوەی چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر گوندێكی سەر بە قەزای مەخمور ئەنجامدا، لە هێرشەكەدا قوربانی هەیە كە یەكێكیان پورزای سەرۆكی پەرلەمانی عێراقە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر گوندی خەتاب لە قەزای مەخمور ئەنجامدا و پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هێرشكاران و خەڵكی گوندەكە كە سەر بە هۆزی لهێب-ن ڕوویداوە و بەهۆیەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، چوار كەس كوژراون و هەشتی دیكە برینداربوون.

ئەوەشی وت، لەنێو كوژراوەكاندا دوو پورزای هەریەك لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و فەلاح زێدان، ئەندامی پەرلەمان هەن.

ئەمە دووەم هێرشە كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا دەكرێتە سەر مەخمور، دوای ئەوەی یەكشەممەی ڕابردوو هێرشێكی هاوشێوەی ئەنجامدا و بەهۆیەوە سێ سەربازی عێراقی كوژران.

قەزای مەخمور 60 كیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە و هەریەك لە ناحیەكانی (دیبەگە، قەزاج، كەندیناوە و گوێڕ) لەخۆدەگرێت.

قەزاكە دەكەوێتە نێوان پارێزگاكانی (هەولێر، كەركوك، موسڵ و سەڵاحەددین) و زۆرینەی دانیشتووانەكەی كوردن و بەشێك لە خێزانە عەرەبەكانیش تیایدا نیشتەجێن.

بابەتی پێشتر

دەستی لەکارکێشایەوە! دەستیان پێ لەکارکێشایەوە!

بابەتی دواتر

گۆتیرێش داواکاریی وڵاتان بۆ دواخستنی لوتکەی ئاووهەوا ڕەتدەکاتەوە.. پەتاکان هۆشدارین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share