بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان: کەناڵەکەتان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردی بوو

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵە کردووە و بە “کەناڵی دایک” ناویدەبات.

لە پەیامەکەیدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە کارمەندانی کەناڵەکە وەک یەکەم کەناڵی بینراوی کوردیی دوای ڕاپەڕین کردووە و تێیدا هاتووە، “یەكەمین پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كە بە وتارە مێژوویی و كاریگەرەكەی سەرۆك مام جەلال دەستیپێكرد، دەستپێكی قۆناغێكی نوێ و گرنگ بوو لە میدیای كوردی و دەستپێشخەرییەكی تری یەكێتی بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كە تامەزرۆی دەنگ و ڕەنگی ڕەسەنی كوردی بوون”.

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، ” گەلی كوردستان وەك كەناڵی دایك وێستگەیەكی گرنگ بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان ڕۆژنامەنووسی لێهاتوو و بەتوانا و ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لەبەرەوپێشچوونی ڕەوتی ڕۆژنامەوانی و خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان”.

لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی هیوای بەرەوپیشچوونی زیاتر بۆ کەناڵەکە دەخوازێت تاوەکو لەپاڵ ئەركە پیشەییەكەیاندا ڕۆڵێكی گرنگتر بگێڕن لە گەیاندنی داواكارییەكانی خەڵك و ببنە پردێك لە نێوان هاوڵاتییان و دەسەڵات.

هەروەها پاڵپشتیی خۆی بۆ کەناڵەکە دووپاتدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ: مێسی و کریستیانۆ له‌ من باشترنین

بابەتی دواتر

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامەكەت وەربگرە

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە…
Total
0
Share