پەرلەمانتارێك: بەڵێنەكەی كابینەی نۆیەم بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە وەك پێویست جێبەجێنەكرا

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێك لە بەڵێن و راسپاردەكانی كابینەی نۆیەم یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بوو كە لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم تائێستا وەك پێویست كاری لەسەر نەكرا.

عوسمان سێدەری ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كارنامە و راسپاردەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا ئاماژە بە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كرا كە یەكێك دەبێت لە هەنگاوە سەرەكییەكانی ئەم حكومەتە كە لە ماوەی رابردوودا بە هەماهەنگی هاوپەیمانان چەند هەنگاوێك نراوە.

راشیگەیاند، ئەوەی تێبینیدەكرێت لە كابینەی نۆیەمدا وەك پێویست هەنگاو بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نەنراوە، سەرباری بەڵێن و راسپاردەكان، بەڵام كابینەی نۆیەم وەك پێویست هەنگاوی جددی نەناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە و دەشڵێت، “هەوڵدەدرێت هاوشێوەی هاوتاكردنی…
Total
0
Share