حدكا درۆنێكی شەڕكەری ئێرانی خستە خوارەوە

حدكا دەڵێت، درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە، لەكاتێكدا دوێنێ شەو ئێران دووبارە چەند ناوچەیەكی دیكەی برادۆستیان لە باشووری كوردستان بۆردومان كرد.

ئێوارەی دوێنێ ئێران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەوروبەری چەند گوندێكی لە دەڤەری برادۆست بۆردومان كردووە، سەرچاوە میدیاییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان هێرشەكانیان دووپاتكردووەتەوە.

بۆردومانەكە نزیكەی كاتژمێرێك بەردەوام بووە، لەگەڵ ئەوەی زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام ئاگر لە پۆش و پاوانی ناوچە بەئامانجگیراوەكان کەوتووەتەوە.

ئەو هێرش و پەلامارانەی ئێرانە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە دەستیانپێكردووە، ئەوكات ئێران دەڤەرەكانی برادۆست، چۆمان و سیدەكانی بۆردومان و تۆپباران كرد، تیایدا چەند بارەگایەكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی كردە ئامانج، بێ ئەوەی زیانی گیانیی هەبێت.

لای خۆیانەوە سەرچاوە میدیاییەكانی حدكا بۆردومانەكانی دوێنێیان دووپاتكردووەتەوە، ئاشكراشیانكردووە، “وێڕای تۆپباران، لە هێرشی درۆن کەڵکیان وەرگرت”.

سەرچاوەكەی حدكا ڕاشیگەیاندووە، “پێشمەرگەی كوردستان لە یەكێك لە بەرزاییەكانی كوردستان درۆنێك بەسەریانەوە گەڕاوە، بە تەقەی هێزی پێشمەرگە، درۆنەکە خرایەخوارەوە”، وێنەی درۆنە پێكراوەكەشیان بڵاوكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دوو کەس لە هاوینەهەواری جوندیان کوژران

بابەتی دواتر

دوای 20 ساڵ بەڵگەنامە نهێنییەکانی 11ی سێپتەمبەر ئاشکرادەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش تائێستا جێبەجێنەكراوە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر…
Total
0
Share