وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی سستی لە دابەشكردنی مووچە دەدوێت

جوتیار عادل

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ناردنی 200 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغدادەوە بڕیاری لێدراوە و ئومێدەوارین لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا بگات، دەربارەی خاوی لە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانیش ڕوونكردنەوە دەدات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەشێك لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵییان بانگهێشتكردووە، ئەوانیش سەردانی هەرێمیان كرد، لیژنەی هاوبەش پێكهێنراوە و هەنگاوی باش نراوە و نزیكەی 90%ی كارەكان جێبەجێبوون.

وتیشی، “لەم نزیكانەدا دیوانی چاودێریی هەرێم لەگەڵ چاودێریی فیدراڵی كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی كۆتایی ئامادەبكرێت و بەرزبكرێتەوە بۆ هەردوولا”.

جوتیار عادل دووپاتیشیكردەوە، هەنگاوەكان زۆر باش دەڕۆن، ئومێدەوارین كاریگەرییان هەبێت لەسەر ئاییندەی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغداد سەبارەت بە شایستە داراییەكان كە بەپێی دەستوور و یاسا كارپێكراوەكان بێت.

دەربارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەش وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕوونیكردەوە، ناردنی 200 ملیارەكە دوێنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە پەسەندكراوە و ئومێدی خۆیشی نیشاندا بەوەی لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا بگاتە هەرێم.

سەبارەت بە سستی لە دابەشكردنی مووچەی مانگانەش جوتیار عادل وتی، دواكەوتنی ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداد دێت هۆكاری سەرەكی خاوییە لە دابەشكردنی مووچەدا.

وتیشی، “ئێمە نامانەوێت دابڕانێك لە وەزارەتەكاندا دروستبێت و دوایی گرفتمان بۆ دروستدەبێت، بۆیە ئێمە چاوەڕێین حكومەتی عێراق 200 ملیارەكە بنێرێت، هەر كاتێك بینێرێت، ئێمە لە ماوەی دوو ڕۆژ تا سێ ڕۆژدا ئەو وەزارەتانەی ماون مووچەكانیان دابەشدەكەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەمانكاتدا ئێستا هەنگاوی باش نراوە لە كۆكردنەوەی داهاتەكان، سەرەڕای ئەوەی ئێمە هێشتا لێیڕازینین، بەڵام جیاوازی دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 61 ملیۆن مەتر سێجا لە پێکهاتەکانی نەوتمان بەرهەمهێناوە

کۆمپانیای دابەشکردنی پێکهاتەکانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ڕایگەیاند بەرهەمەکانی نەوت کە لەڕێگەی نەوتهەڵگرەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکان لە…
زیاتر ببینە

به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌هاوڵاتیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

لە شاری سلێمانی، دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و ده‌ستبڕینی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ده‌ستگیركران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌…
Total
0
Share