لە وتەیەكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمیندارەكەی ڕایدەگەیەنێت، ئەركی بنەڕەتییان لە ئێستادا “ڕزگاركردنی مرۆڤایەتییە”.
گۆتیرێس ئەوەشی وت، پەتای كۆرۆنا “بووەتەهۆی زیادبوونێكی ترسناكی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و كچان”.
ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەركی سەرەكی ڕێكخراوەكەیان لەئێستادا بریتییە لە “بەهێزكردنی كەرامەتی مرۆڤایەتی، پاراستنی مافەكانی، ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و، ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی لە بەڵای شەڕ”.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داواكەی بۆ ئاگربەست لەسەر ئاستی جیهان دوپاتكردەوە، كە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە ڕاگەیاندووە و وتی، ئەمڕۆ ئێمە ڕووبەڕووی تەنها دوژمنێكی هاوبەش دەبینەوە كە ئەویش كۆڤید-19یە”.
جەختیشیكردەوە كە كاتی ئەوە هاتووە فشارەكان زیادبكرێت لەپێناو ئاشتی بۆ جێبەجێكردنی وەستاندنی تەقەكردن لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان.
لە پەیامەكەیدا باسیشی لە مەترسییەكانی ژینگە كرد و وتی، “پێویستە لەسەرمان لەگەڵ هەسارەكەماندا بسازێین. بەهۆی ئەوەی باری لەناكاوی ئاووهەوا هەڕەشە لە خودی ژیان دەكات”.