مێركڵ: ئەڵمانیا لەبەردەم چەند مانگێكی دژواردایە

ئەنجێلا مێركڵ

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوە و دەشڵێت، چەند مانگێكی دژوار چاوەڕوانی وڵاتەكەی دەكات.

ئەنگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لەئێستادا لە قۆناغێكی زۆر مەترسیداری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناداین. ژمارەی توشبوونە نوێیەكان بەخێراییەكی زۆر زیاددەكات، پەتاكە جارێكی تر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، زیاتر لەوەی سەرەتا تیای بوو بەر لە زیاتر لە شەش مانگ.

مێركڵ وتیشی، “هاوینی تاڕادەیەك ئاسان كۆتایی هات، چەند مانگێكی زۆر دژوارمان لەبەردەمدایە، لە چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا دیاریدەكەین كە زستان چۆن دەبێت، بۆنەكانی سەری ساڵ چۆن دەبێت، هەموومان پێكەوە بڕیاردەدەین و دیاریدەكەین، لەڕێی كردەوەكانمانەوە”.

داواشی لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كرد لە گەشتكردن و دیدارەكانی دەرەوەی ماڵ بوەستن و بەشداری لە چالاكییەكاندا نەكەن.

بابەتی پێشتر

75 ساڵ بەسەر دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكاندا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی: چەندینجار تونێلی پیرمام بە شێوەیەکی ناشارستانی پیسکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ ویلایەتى ئالاسكاى بردەوە

دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بە براوەى ویلایەتى ئالاسكا ڕاگەیەندرا. بە گوێرەى ئەو ئەنجامە نافەرمییانەى…
Total
0
Share