بڕیارە ئەمڕۆ 57 کۆچبەری دانیشتووی هەرێم لە سوریاوە بگەڕێندرێنەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ 57 کۆچبەری دانیشتووی هەرێم، کە تورکیا ڕەوانەی خاکی سوریای کردوون بگەڕێندرێنەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، ئەو کۆچبەرە کوردانە لە کەناراوەکانی تورکیا دەستگیرکراون و دوای هێشتنەوەیان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕەوانەی خاکی سوریا کراون.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تێچووی هێنانەوەی ئەو کۆچبەرە کوردانە لە ئەستۆی وەزارەتدایە و ڕێکارە یاساییەکانیان بۆ گەڕانەوە تەواوکردووە.

هاوکات دەزگای لوتکە، بۆکاروباری پەنابەران چەند زانیارییەکی بە تۆڕی میدیایی ئێستاداوە و ئاشکرایکردووە، “خودی قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکی حکومەت ئاگاداری ئەو کەیسەیە و هەوڵی تەواومانداوە، کە کۆچبەرەکان بگەڕێندرێنەوە خاکی تورکیا ئینجا بۆ هەرێم بهێندرێنەوە.”

بەپێێ زانیارییەکان وابڕیارە تا کاتژمێر 04:00 ئەو کۆچبەرە کوردانە لە خاکی تورکیاوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە تورکیا کۆچبەرە کوردەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی سوریا دەکات، ئەویش بەهۆی نەبوونی پاسپۆرت لای کۆچبەرەکان، چونکە هەر کەسێک بیەوێت بچێتە ئەوروپا لەلایەن قاچاخچییەکانەوە پاسپۆرتی لێدەسێندرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی دزینی ئاسنی تاوەرەکان ئەگەری هەیە بەشێک لە سلێمانی و گەرمیان بێ کارەبا بن

بابەتی دواتر

کازمی 30 هەزار ڤیزای دیکە پێشکەشی گەشتیارانی ئاینیی ئێران دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share