کازمی 30 هەزار ڤیزای دیکە پێشکەشی گەشتیارانی ئاینیی ئێران دەکات

لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەردانی مستەفا کازمی بۆ تاران، حکومەتی عێراق 30 هەزار ڤیزای دیکە وەک دیاری دەداتە گەشتیارانی ئاینیی ئێران.

پێشتر بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی ” اربعین” 30 هەزار ڤیزای گەشتیاری درابووە گەشتیارانی شیعە بۆسەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکانیان لە عێراق.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران بکات و چەند پرسێکی پەیوەست بە ناوچەکە تاوتووێ بکرێت.

زیادکردنی ئەو 30 هەزار ڤیزایە لە چوارچێوەی زیادکردن و دووبەرامبەرکردنی ڤیزای گەشتیاری بوو بۆ گەشتیارە ئاینییەکان، پێشتر بڕیاربوو حکومەتی عێراق تەنها 40 هەزار ڤیزا بداتە گەشتیارەکان، بەڵام بڕیاری 80 هەزار لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە واژووی لەسەر کراوە.

مەرجی کۆی ئەو کەسانەی ڤیزای گەشتیاری وەردەگرن بۆ سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکانی ئاینزای شیعە، ئەوەیە دەبێت هەڵگری بەڵگەنامەی خۆکوتان بن بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا یان پێش گەشتەکە پشکنینی کۆرۆنا.

پێشتر بەهۆی سنوردارکردنی پێدانی ڤیزا بە گەشتیارانی ئاینیی ئێرانی، بەشێک لەو گەشتیارانە لەرێگای قاچاخەوە سەردانی عێراقیان کردووە، کە ئەوە مەترسییەکەی گەورەترە لە زیادکردنی ڕێژەی پێدانی ڤیزا بەو گەشتیارانە.

بابەتی پێشتر

بڕیارە ئەمڕۆ 57 کۆچبەری دانیشتووی هەرێم لە سوریاوە بگەڕێندرێنەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژانە ڤیدیۆی بۆردومانکردنی سنورەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share