ئاسایشی سلێمانی ڕاستیی هۆكاری چوونە ناو گوندی ئەڵمانی ڕووندەكاتەوە

ئاسایشی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات لەبارەی ئەو هێزەی لە ناوەوە و دەرەوەی گوندی ئەڵمانی جێگیركراون، ڕوونكردنەوەكەش تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دراوە.

موقەدەم یاسین وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چەند كەسێك بە دوو ئۆتۆمبێل دەچنە سەر ماڵی یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی شاری سلێمانی، هەڕەشەی لێدەكەن و كار گەیشتووەتە ئەگەری تیرۆركردنی، بەڵام مەفرەزەیەكی ئاسایشی سلێمانی بەهانای كەسایەتییەكەوە چوون.

وتەبێژەكەی ئاسایش ئاشكرایكرد، لەگەڵ گەیشتنی هێزەكەی ئاسایش، هێرشكەرەكان هەڵاتوون.

دووپاتیشیكردەوە، هێزەكەی ناوەوە و دەرەوەی گوندی ئەڵمانی بۆ پاراستنی ئەو كەسایەتییە و سەرجەم دانیشتووانی گوندی ئەڵمانی ماونەتەوە و شوێنەكەش زۆنی هیچ كەس و لایەنێك نییە و وەك هەر گەڕەك و ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت لەكاتی بوونی هەر مەترسییەكدا.

ئەو پڕوپاگەندانەشی ڕەتكردەوە، گوایە هێزەكەی ئاسایش بۆ هەڵکوتانە سەر کەناڵ و کەسێک چووبنە ئەو شوێنە.

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێکی دانیشتوی هەرێم لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

شێركۆ میروەیس: هێزێک بۆ پاراستنی گیانی من هاتبوونە گوندی ئەڵمانی و پەیوەندی بە ئێن ئاڕ تییەوە نیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share