ژن و پیاوێکی دانیشتوی هەرێم لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، خێزانێکی دانیشتووی قەزای ئامێدی، کە سەردانی باکوری کوردستانیان کردووە، لەڕێگادا لە نزیک شاری وان، لە باکوری کوردستان توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا.

لە ڕووداوەکەدا کچێکی ئەو خێزانەش بە سەختی بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بەپێی وتەی ئیسماعیل مستەفا، قائیمقامی قەزای ئامێدی، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، هەر ئەمڕۆ تەرمی ئەو ژن و پیاوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانە کوردە، لەڕێگای گەڕانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

 بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پیاوەکە تەمەنی 60 ساڵ بووە و هاوسەرەکەشی تەمەنی 55 ساڵ بووە و کچەکەشیان تەمەنی 21  ساڵ بووە.

بابەتی پێشتر

لەگەڵ هەڕەشەی سوپای پاسداران لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات کازمی دەچێتە تاران

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی ڕاستیی هۆكاری چوونە ناو گوندی ئەڵمانی ڕووندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share