وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی ئەو كەسانە ئاشكرادەكات كە شەش مانگ زیاترە هەردوو ژەمە ڤاكسینان وەرگرتووە.

دكتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دەركەوت جیاكاری لە دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخشكراوە وەزیری تەندروستی لەگەڵ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بابەتەیان باسكردووە و بەڵێندراوە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەو بابەتە گفتوگۆی لەبارەوە بكرێـت.

ئاشكرایكرد، “دەمانەوێت ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانمان هەبێت ڕاستەوخۆ نووسراو دەكەین و نامانەوێت نووسراو بكەین و ڕەزامەندیمان نەبێت”.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی جەختیكردەوە، لە دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخشدا هیچ جیاكارییەك لەنێوان شارەكان ناكرێت و سەرجەم كارمەندە خۆبەخشەكان خزمەتی هاوڵاتییان و وەزارەتی تەندروستی دەكەن .

لەبارەی چارەنووسی ئەو كەسانەی زیاتر لە شەش مانگە هەردوو ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە، بریكاری وەزارەتی تەندروستی وتی،” دوای شەش مانگ دەبێت پشكنین بكات ئەگەر پێویست بوو دەبێت ژەمی سێیەمی ڤاكسین وەربگرێت یاخود جارێكی دیكە ڤاكسین وەربگرێتەوە بە تایبەت لەكاتی گەشتكردندا.

بابەتی پێشتر

یانەی بەرشلۆنە چاوی بە لیڤاندۆڤیسكی نەكەوتووە

بابەتی دواتر

مارسیلۆ: دەمەوێت تا كۆتایی ژیانم لە ڕیاڵ مەدرید بم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share