لە سنووری پێنجوێن شۆفێرێکی تانکەر کە نەوتی رەشی بارکردبوو دەستگیرکرا

لەسەر رێگای سەرەکیی پێنجوێن- سەیدسادق، شۆفێری تانکەرێک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرواری 6ی ئازاری 2024 لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز لەسەر رێگای سەرەکیی پێنجوێن- سەیدسادق، شۆفێرێکی تانکەر دەستگیرکرا کە نەوتی رەشی بارکردبوو، بەهۆی لێچوونی نەوتەوە زیانی بە رێگاکە گەیاندبوو وە ببووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگیی هاتوچۆ.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، بە بڕیاری دادگا تانکەرەکە دەستیبەسەردا گیراو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ شۆفێرەکە کرایەوە .

May be an image of road and grass

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌رێم: به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌باره‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌ تیایدا دوو چه‌كدار له‌ ته‌ندروستكارێك ده‌ده‌ن ڕایگه‌یاند، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.…
Total
0
Share