ڤیدیۆ.. ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆبمبڕێژکراو هێرشەكەی سەر حدكا-ی ئەنجامداوە

دوای نزیکەی چوار ڕۆژ لە هەڕەشەکردنی بەرپرسانی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ سوپای پاسداران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیکردە سەر چەند ناوچەیەک.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە دەڤەرەكانی باڵەکایەتی و برادۆست تۆمارکراون و ڕێكخراوی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە، دەردەکەوێت، سوپای پاسداران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە.

بۆردومانەكەی بەیانیی ئەمڕۆی ئێران لە سنووری گوندەكانی سەر بە باڵەكایەتی و سیدەكان، كە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕکەوان و تۆپخانەكانیەوە كردی، بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا)ی كردووەتە ئامانج.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای پێنج ساڵ، ئێران بۆ یەکەمجار بنکەی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە بەرزاییەکانی ئالانە لە دەڤەری باڵەکایەتی و بەربزێن لە دەڤەری برادۆست بۆردومانکرد.

ئەگەرچی هەڕەشەی بەرپرسانی سوپای پاسداران بە ناڕاستەوخۆ لە بنکەی سەرەکیی حزبەکان بوو، بەڵام بۆردومانەکان لەسەر سنوورەکان ئەنجامدران.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی سوپای پاسداران یەکێکە لە مەترسییە گەورەکانی ناوچەکە وەک سوپای ئەمریکا باسی دەکات، پێشتر لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر هەولێر.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ کەرکوکییەکان: کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە دەهێنین و یەکێك لە ئێوە دەکەینەوە پارێزگار

بابەتی دواتر

لەگەڵ هەڕەشەی سوپای پاسداران لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات کازمی دەچێتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share