بایرن گرێبەستێکی دیکە لە ئەیاکسەوە ڕادەگەیەنێت

یانەی بایرن میونشن لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی ڕیان گراڤنبێرخ سەرکەوتوو بووە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن شەممەی داهاتوو گرێبەستەکەی ئاشکرا بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی “سپۆرت 1″ی ئەڵمانی، لێپرسراوی کارەکانی گراڤینبێرخ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن بە ڕێککەوتنی سەرەتایی گەیشتووە، بڕیارە شەممەی داهاتوو لە میونشن گرێبەستی نێوان دوو جەمسەرەکە بەفەرمی واژۆ بکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، گرێبەستی نێوان گراڤینبێرخ و بایرن بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت (تاوەکو 2027)، دەبێتە دووەم گرێبەستی نێوان بایرن و ئەیاکس ئەمستەردام لە مێرکاتۆی 2022 دوای گواستنەوەی نەسیر مەزراوی.

گراڤینبێرخی تەمەن 20 ساڵ لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبەری و بەرگری یاری دەکات، یەکێکە لە بەهرەدارانی هۆڵەندا و نرخی گواستنەوەی 35 ملیۆن یورۆیە، لەم وەرزەدا 42 یاری کردووە، سێ گۆڵی تۆمار کردووە و شەش گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش بەر لە جەژن بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەكە تا ئەمشەو بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share