چێڵسی بۆندێکی خەیاڵی پێشکەشی دۆرتمۆند کردووە

بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە هاوکێشەی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند نەکشاونەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهێزترین بۆندیان پێشکەشکردووە.

ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، تاکە یانە تاوەکو ئێستا لە کڕینی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی نەکشاوەتەوە بلوزی لەندەنە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 175 ملیۆن یورۆیان لە نوێترین ئۆفەردا پێشکەشکردووە.

ئیدارەی بوروسیا دۆرتمۆند لە هاوینی 2021 بەهەموو شێوەیەک فرۆشتنی هێرشبەرەکەیان ڕەتکردووەتەوە، سەرەڕای کشانەوەی یانەکانی مانچستەر یونایتد، ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی، بەڵام ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرمایەداری ڕوسی سوورە لەسەر بەجێگەیاندنی خواستەکانی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر و تێچووی گواستنەوەی تەرخانکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڵ، بوروسیا دۆرتمۆند وەڵامێکی ئەرێنی نەداوەتەوە، بەڵام ئەگەر هەیە لە کۆتا ساتەکاندا بەهۆی زیانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆناوە ڕەزامەندی بەرامبەر بۆندە پێشکەشکراوەکە دەرببڕن.

هالاند وەرزی ڕابردوو لە 41 یاریدا 41 گۆڵی تۆمارکرد و سەرنجی زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا ڕاکێشا، سەرچاوەکان پێیانوایە داهاتووی لە یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ، بارسا، یونایتد، سیتی یاخود پاریس و چێڵسییە.

بابەتی پێشتر

یوێفا ئینگلتەرا بە بەکارهێنانی لەیزەر تۆمەتباردەکات

بابەتی دواتر

بارسا بۆندێکی بایرنی ڕەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share