مێسی بڕیاری کۆتایی بە سەرۆکی بەرشلۆنە ڕاگەیاندووە

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە نوێبکاتەوە.

میگێل ڕیکۆ، ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە لیۆ مێسی لەگەڵ ئیدارەی خوان لاپۆرتا لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز ڕێککەوتووە، بڕیاری نوێکردنەوەی بۆندەکەشی لەسەر کات وەستاوە.

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ گواستنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی هاوڕێی نزیکی مێسی لە مانچستەر سیتییەوە بە بۆندێکی بێبەرامبەر بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، ڕیکۆ ئەم هەنگاوە بە ڕێکەوت لەقەڵەم نادات و دووپاتیدەکاتەوە، پلانبۆداڕێژراوە و پێشوەخت مێسی بڕیاریداوە لە دوای جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە، بۆندەکەی لەگەڵ لاپۆرتا نوێبکاتەوە.

تاوەکو ئێستا ئیدارەی لاپۆرتا سێ بۆندیان لەگەڵ ئەگوێرۆ، ئیریک گارسیا و ئیمێرسۆن واژووکردووە، بڕیارە لە داهاتوودا بۆندەکانی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم و مێمفس دیپای واژووبکرێت، سەرجەمی گواستنەوەکانیش بەشێوەی بێبەرامبەرن، چونکە یانەکە لە دۆخێکی دارایی قورسدایە و تەنانەت یاریزانانیان ناچارکردووە بە زیاتر لە سەدا 20 موچەکانیان کەمبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن لیستی فرۆشتنی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

میدیاکانی پەکەکە: پارتی فشار لە دانیشتوانی ژمارەیەک گوندی ئامێدی دەکات چۆڵبکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share