بایرن و زەبەلاحەکانی دیکە چاویان بڕیوەتە گەوهەرەکەی ئینتەر

نیکۆلۆ بارێلا بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە، لە نێوانیاندا بایرن میونشن

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ئینتەرمیلان، نیکۆلۆ بارێلا لەم وەرزەدا ئاستیكی ناوازەی پێشکەشکردووە و سەرنجی زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی ڕاکێشاوە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی ئینتەر بەرانبەر یوڤانتۆس، گەوهەرەکەی ئیتاڵیا گۆڵی یەکەمی ڕەخساند و گۆڵی دووەمیشی بەتایبەتی تۆمارکرد، لەم وەرزەدا بەشداری 25 یاری و 1944 خولەکی لەکۆی خول و پاڵەوانێتیەکان کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە، ڕەخسێنەری هەشت گۆڵی دیکە بووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، بەوپێیەی بارێلا لەهەردوو پێگەی سەنتەری ناوەند و باڵەکانەوە دەتوانێت یاریبکات، هاوشێوەی جۆکەرێکە بۆ ڕاهێنەران و دەکرێت لە یەک کاتدا دووجار سوودی لێوەربگیرێت، ئەم ڕاستییەش تەواوی ڕاهێنەری یانە گەورەکانی دیکە هەستیان پێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، جگە لەوەی ڕیاڵ و بارسا و پاریس و سیتی و یونایتد بیریان لەم لاوە 24 ساڵە کردووەتەوە، یانەی بایرن میونشن بەجدی دەستی بە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کردووەتەوە.

بارێلا لە هاوینی 2024 بۆندەکەی لەگەڵ ئینتەر کۆتاییدێت، هیچ بەندێکی تایبەت بە شکاندنی بۆندەکەی دیارینەکراوە و هەر یەکێک لە یانە داواکارەکانی دەتوانن بە زیاتر لە 55 ملیۆن یورۆ دابینی بکەن.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە بەریەککەوتن لەنێوان بەرشلۆنە و پاریس ڕوودەدات !

بابەتی دواتر

مادەهۆشبەرەکانی سلێمانی: دەستمانگرت بەسەر 13 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share