ئه‌فسانه‌ی زیندووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆ مێسی له شکاندنی ڕیکۆردی پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نزیکبووه‌ته‌وه.
تۆڕی (TYC) ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه، له ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا، مێسی به تۆمارکردنی گۆڵێک له ڕیزبه‌ندی گۆڵکاره نێودهوڵهتییهندا له‌گه‌ڵ پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل و جیهان هاوتادهبێتهوه، به تۆمارکردنی گۆڵێک زیاتر له ڕیزبه‌ندییه‌که‌دا پێش ئه‌فسانه ڕه‌شئه‌سمه‌ره‌که‌ی وڵاتی سامبا ده‌که‌وێت.
“پوڵگا” له بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به‌درێسی ئالبی سیلیستی-یه‌وه 76 گۆڵی تۆمارکردووه، له‌به‌رامبه‌ردا پیلێ له سه‌رده‌می خۆیدا 77 گۆڵی له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌کان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تۆمارکردووه.
له ڕیزبه‌ندی گۆڵکاره مێژووییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی پۆرتوگال به تۆمارکردنی 111 گۆڵ لوتکه‌ی گرتووه، له پله‌ی دووه‌مدا عه‌لی دائی ئه‌فسانه‌ی ئێران دێت به تۆماری 109 گۆڵه‌وه.
پله‌کانی دیکه‌ش به‌م جۆره‌یه:
- موختار داهاری (مالیزیا): 89 گۆڵ
- فێرنیک پوشکاش (هه‌نگاریا): 84 گۆڵ
- گۆدری چیتالو (زامبیا): 79 گۆڵ
- حسین سه‌عید (عێراق): 78 گۆڵ
- پیلێ (به‌رازیل): 77 گۆڵ
- عه‌لی مه‌بخوت (ئیمارات): 76 گۆڵ
- لیۆ مێسی (ئه‌رجه‌نتین): 76 گۆڵ
- ساندۆر کۆچیس (هه‌نگاریا): 75 گۆڵ