بێکهام، مانچستەر یونایتد دەکڕێت؟

دەیڤید بێکهام، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا دەبێتە بەشێک لەو گرووپە بازرگانییەی یانەی مانچستەر یونایتد لە خێزانی گلایزەرس دەکڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز”، دوای ئەوەی خێزانی گلایزەرس ڕەزامەندییان نیشاندا بەشێک لە پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد بفرۆشن، چەند سەرمایەدارێکی بەریتانی بڕیاریانداوە بە هاوبەشی وەک گرووپێک پشکەکان بکڕن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ناوداترین کەسایەتی نێو گرووپەکە سێر جیم ڕاتکلیفە کە بە دەوڵەمەندترین پیاوی بەریتانیا ناودەبرێت.

سێر ڕاتکلیف داوای لە دەیڤید بێکهام کردووە وەک هاوبەشێک ببێتە ڕووخساری گرووپەکە و ئەو کەسایەتییەی دانوستاندن لەگەڵ خێزانی گلایزەرس دەکات.

گرووپی کڕیارانی یونایتد ئەوەشیان دووپاتکردووەتەوە، کە بۆ کۆتاییهێنان بە دانوستاندنەکان سوود لە پەیوەندی نێوان بێکهام و هاندەران و بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سویسرا سێ خاڵی لە کامیرۆن داماڵی

بابەتی دواتر

وەڵامی ئیدارەی بەرشلۆنە بە دڵی چاڤی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share