ئیسکۆ دەفرۆشن؟ زێدان بۆچوونی گۆڕاوە و ئیدارەی ڕیاڵی ئاگادارکردووەتەوە

زینەدین زێدان پێشنیازی بەردەوامبوونی ئیسکۆی کردووە تاوەکو تواناکانی دەگەڕێنێتەوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، زینەدین زێدان داوای لە کاربەدەستانی یانەکە کردووە بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی ئیسکۆ ئالارکۆن نەکەنەوە.

لەم وەرزەدا ئیسکۆ و مارسێلۆ پێگە سەرەکییەکانیان لەدەستدا، نەک هەر ئەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی بەردەوام دەرنەکەوتوون و لە کۆتا چوار ڕوبەڕوبوونەوەدا یاریزانە ئیسپانییەکە بوونی نەبووە و تەنها بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو بەشداریکردووە.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کە زێدان پێویستی بەتواناکانی ئەو دوو یاریزانە نەماوە و لە میرکاتۆی زستانی 2021 دەرگای ڕۆیشتنی بۆ کردوونەتەوە تاوەکو پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکەن.

هەمان ڕۆژنامە، ئەمڕۆ شەممە دووپاتیدەکاتەوە، زیزۆ هێشتا متمانەی بە ئیسکۆ لەدەستنەداوە و پێی وایە، لەم وەرزەدا یاریزانە 28 ساڵەکە تواناکانی دەگەڕێنێتەوە و دەگەڕێتەوە ترۆپکی تواناکانی، پلانیشی داڕشتووە باشتر لە پێشوو بەشداری یارییەکانی قۆناغی دووەمی پێبکات و داوای لە کاربەدەستانی ڕیاڵ کردووە بیر لە فرۆشتنی نەکەنەوە.

ڕۆژنامەکە بەڵگەی بە کۆتا لێدوانی زیزۆ هێناوەتەوە، کە ڕایگەیاندووە، ” چانسم بە ئیسکۆ نەداوە لەم وەرزەدا توانا ناوازەکەی دەربخات، بیر لەوە دەکەمەوە دەرفەتی باشتری پێبدەم”.

تاوەکو ئێستا یانەی شاهانە هیچ بۆندێکی بۆ گواستنەوەی ئیسکۆ پێنەگەیشتووە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوەکانیانداوە تاوەکو لە قەیرانە داراییەکان دەربازدەبن، دوای ڕاستبوونەوەی دۆخە ئابوورییەکان ئەگەر هەیە پێشنیازێکی نوێ بۆ ئیسکۆ بکرێت.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەکانی تورکیا شەش کاتژمێر بۆردومانی گوندەکانی زاخۆیان کردووە

بابەتی دواتر

دیناری عێراقی لە دابەزین بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بالۆتێلی دەبێتە سوپرایزی مێرکاتۆ

یانەیەکی سویسری ناودار هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماریۆ بالۆتێلیی هێرشبەری ئیتاڵی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، یانەی سیۆنی…
زیاتر ببینە

بایرن دڵنیایە لە کڕینی هالاند

یانەی بایرن میونشن یەکێکی دیکەیە لە یانە خوازیارەکانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و دڵنیان ساڵی…
Total
0
Share