بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا.
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، مستەفا سەلیم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم دوای ماوەیەک لە توشبوونی بە كۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا.
مستەفا سەلیم، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ئەو بزوتنەوەیە بوو، لەسەر پشکی گۆڕانیش، لە کابینەی نۆیەم پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی وەرگرتبوو.