مێركڵ یەكەم كاری دوای كۆتاییهاتنی ئەركە فەرمییەكانی ئاشكرادەكات

ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كە لە كۆتایی ویلایەتی چوارەم و دواهەمینی نزیكدەبێتەوە دەڵێت، یەكەم كاری پاش كۆتاییهاتنی ئەركەكەی بریتی دەبێت لە “هیچ”.

ئەنجێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا وتیشی، بڕیاریداوە گەشتێك بۆ ئەفریقا ئەنجامبدات.

لەمیانەی كۆڕێكدا كە لە شاری دۆسڵدۆرف ئەنجامدرا، ڕاوێژكارەكەی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیاری پلانی ئایندەی وتی، “بڕیارمداوە ئەوەی ئەنجامیدەدەم بریتییە لە هیچ و چاوەڕوانی ڕووداوەكان دەبم”.

وتیشی، “بەدڵنیاییەوە بانگێشتی جۆراوجۆرم پێدەگات، بەڵام ئەگەربكرێت خشتەیەكی كار بۆخۆن دادەنێم، چونكە حەزم بە دەستبەتاڵی نییە، دەستبەتاڵی بكوژە و من ئەوەم ناوێ”.

مێركڵ ڕونیشیكردەوە، بەهۆی ئەوەی بەر لە زیاتر لە 30 ساڵ چووەتە نێو دونیای سیاسەتەوە، بۆیە هیچ كاتێك لەخۆی نەپرسیوە دەربارەی ئەو شتەی دیكە كە مایەی گرنگیپێدانی بێت، “بەهۆی ئەوەش كە گەیشتوومەتە تەمەنی 67 ساڵی، بۆیە كاتێكی بێ كۆتاییم نییە”.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە هەولێر ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share