سوپای ئیسرائیل بۆ هاوڵاتییانی ئـێران: دەستبەجێ ئەم ناوچانە چۆڵبکەن

سوپای ئیسرائیل ئاگادارییەک ئاراستەی هاوڵاتییانی ئێران کرد و داوایان لێدەکات، “دەستبەجێ” چەند ناوچەیەک چۆڵبکەن.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، “ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لەئێستادا یان لە داهاتوویەکی نزیکدا، لە ناو یان دەوروبەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەکی سەربازی و دامەزراوە پاڵپشتییەکانیان لە ئێراندان”.

دەشڵێت، “داواتان لێدەکەین کە گیانی خۆتان رزگاربکەن و دەستبەجێ ئەو ناوچانە بەجێبهێڵن”.

هۆشداریی ئەوەش دەدات، “تا ئاگادارتان دەکەینەوە، نەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی باسمانکرد، چونکە بوونتان لە نزیک ئەو شوێنانە، ژیانتان دەخاتە مەترسییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: لە بەهەدەردانی خۆراکدا عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ساڵانە زۆرترین خۆراک بەهەدەردەدەن، عێراق لە پلەی دووەمدایە. راپۆرتەکە لەلایەن بەرنامەی…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان: 90%ی هاوڵاتییانی سوریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان دەگوزەرێنن

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی سوریاوە هۆشداریدەدات و داوای بەهەناوچوونی بەپەلە بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەكات. سیترۆس سیتڤان، وتەبێژ…
Total
0
Share