ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسایەكی تایبەت بە پرۆژەكانی كشتوكاڵی پەسەندكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤی تاووتوێكرد و پرۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵیشی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پرۆژەیاسای (سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان) لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و خستنەڕووی چەند تێبینییەک، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە کۆی دەنگ پەسەندکرا و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ تەشریعکردنی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، یاساكە ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێج و پەیمانگا و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان و دەرچووانی خوێندنی پزیشکی ڤێرتێنەر ، ئەوانەیان کە لە فەرمانگەکانی حکومەت دانەمەزراون. هەروەها دەبێتە هۆی بوژاندنەوە و پێشخستنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان لەژێر سەرپەرشتیی خاوەن توانای زانستی.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، (پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021- 2025) خرایەڕوو، وەک بەشێک لە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پلانی نیشتمانیی فیدراڵی کە لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییانەیە عێراق ئەندامە تێیاندا بە ڕەچاوکردنی تێبینی و ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە ئامانج لێی گونجاندنی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و ئەو ماف و ئازادییانەی لە دەستووری فیدڕاڵی هاتوون. دوای خستنەڕووی چەند سەرنج و تێبینییەک، بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری کۆتایی پەسەندکردنی بدرێت و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڕێژەی زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share