كەلار.. كاسبكارێكی گەنج بە چەقۆ كوژرا

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە شەڕی نێوان دوو كاسبكاردا لە عەلوەی كەلار گەنجێك كوژراوە.

عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کاسبکار لەنێو عەلوەی کەلار دەبێت بەشەڕیان و یەکێکیان بەچەقۆ لەبەرامبەرەکەی دەدات و بەسەختی برینداری دەکات.

بریندارەكە دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

قوربانییەكە ناوی (هاوکار محەمەد ئەمین) لەدایکبووی 1996 و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە.

وتەبێژەكەی پۆلیس ڕوونیكردەوە، تۆمەتبار بەناوی (ع. ص. ن.) لەدایکبووی 2003 دانیشتووی کەلار لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 بەندکراوە.

بابەتی پێشتر

بۆ كوشتنی كەسێك خەڵكی بەكرێگرتووە.. تۆمەتبارێكی عەرەب لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

حكومەتێك بۆ فەرمانبەرانی: ئەگەر ڤاكسین وەرناگریت دەستلەكاربكێشەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share