بۆ كوشتنی كەسێك خەڵكی بەكرێگرتووە.. تۆمەتبارێكی عەرەب لە سلێمانی دەستگیركرا

دەستگیركراوێكی پێشوو لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی عەرەب ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، دوو كەسی بەكرێگرتووە و ئەوانە كەسێكیان لە بەسرە بۆ كوشتووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی 1ی ئابی ڕابردوو هێزەكانیان تۆمه‌تبار (محەمەد جواد مەتەر) بە ڕەگەز عه‌ره‌ب و دانیشتووی شاری به‌غداد ده‌ستگیركردووە.

تۆمەتبار دوای ئەوەی ژنێكی خه‌ڵكی به‌سره‌ی ناسیوه‌ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا دروستكردوه‌، دواتر به‌ هاوكاریى ژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی (م.ا) و (ی.م) لە 22ی تەمموزی ڕابردوو مێردی ژنه‌كه‌یان به‌ناوی (محەمەد عەبدولحسێن) لە بەسڕە كوشتووە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە.

دەشڵێت، تۆمەتبار دواتر بەمەبەستی خۆشاردنەوە هاتووەتە هەولێر و لەوێشەوە چووەتە شارۆچكه‌ى ڕانیه‌، تا ئەوكاتەی لەلایەن هێزه‌كانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانیه‌وه‌ به‌فه‌رمانى دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى (4)ی تیرۆر دەستگیركراوە.

پاشان تۆمەتبار لە 10ی ئابی ڕابردوو ڕادەستی پۆلیسی بەغداد كراوە.

بابەتی پێشتر

ڤاكسینی دژەكۆرۆنا چی بەسەر سووڕی مانگانەدا دەهێنێت؟

بابەتی دواتر

كەلار.. كاسبكارێكی گەنج بە چەقۆ كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share