روونكردنەوەیەك لە نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵانەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان پەیامێك ئاراستەی دایكان و باوكان دەكات و دەڵێت، “لە ئێستادا دەرزیی گەشە لە نەخۆشخانەكان نەماوە، بۆیە تكایە تا دەرزیەكە دەگاتە دەستمان سەردان مەكەن”.

د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان رایگەیاند، بەشی گەشە لە لیژنەی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید ئاگاداری دایك و باوكی ئەو منداڵانە دەكاتەوە كە سەردانی نەخۆشخانە دەكەن بۆ وەرگرتنی دەرزی،لە ئێستادا دەرزیەكە نەماوە،بۆیە تكایە تا دەرزیەكە ئەگاتەوە بەدەستمان سەردان مەكەن.

راشیگەیاند، تكایە تەنها ئەوانەی بۆ چاودێريی گەشە كاتیان بۆ دانراوە سەردان بكەن لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: تائێستا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم نادیارە

بابەتی دواتر

جەبار گۆران: بەهای 100 دۆلار لە نێوان 140 بۆ 145 هەزار دیناردا جێگیردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share