ڤاكسینی دژەكۆرۆنا چی بەسەر سووڕی مانگانەدا دەهێنێت؟

دوای سکاڵای ژنان، توێژینەوە لەبارەی کاریگەریی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەسەر سووڕی مانگانە دەکرێت.

چەندین ژنی ئەمریكی ئاشكرایانكردووە كە کاتەکانی سووڕی مانگانەیان دوای وەرگرتنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا تێكچوون، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە، پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ تەندروستی لە ئەمریکا بڕی 1.67 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ پێنج توێژینەوە لەبارەی پەیوەندیی نێوان ڤاکسینی دژەکۆرۆنا و سووڕی مانگانە.

ئەو توێژینەوانە لە زانکۆی بۆستن و کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هارڤارد، زانکۆی جۆنز هۆبکینز، زانکۆی ویلایەتی میشیگان و زانکۆی ئۆریگان بۆ زانستی پزیشکی ئەنجامدەدرێن.

بڕیارە توێژینەوەکان لەنێوان 400 بۆ 500 بەشداربوودا ئەنجامبدرێن، لەناو بەشداربووەکاندا نەوجەوانان هەن، هەروەها ئەوانەی ڕەگەزیان گۆڕیوە و دوو ڕەگەزیان تێدایە، کە لەسەر هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ هەژمارناکرێن.

دیانا بیانكی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی تەندروستیی منداڵ و گەشەپێدانی مرۆیی لە ئەمریكا ڕایگەیاند، توێژینەوەكان ماوەی ساڵێك دەخایەنن و ئەو ژنانەش دەگرنەوە كە ڤاكسیننەكراون، بۆئەوەی درك بە گۆڕانكاری و جیاوازییەكانی نێوان هەردوو گروپەكەی ژنان بكرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ژنی ئەمریكی باسیان لەوە كردبوو كە دوای وەرگرتنی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، گۆڕانكاری بەسەر سووڕی مانگانەیاندا هاتووە. هەندێكیان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە سووڕی مانگانەیان زووتر ڕوودەدات و خوێنی زیاتریان لێدەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا روونکردنەوە دەدات

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە شارەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە”.…
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی بەریتانی: رێژەی شێرپەنجە لە عێراق لەدوای داگیرکردنی لەلایەن ئەمریکاوە زیادیکردووە

راپۆرتێکی رۆژنامەی ناشیۆناڵی باریتانی ئەوە دەخاتەڕوو، کە شەڕی ئەمریکا لە عێراق و مامەڵەی ناتەندروست لەگەڵ ژینگە بوونەتەهۆی بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share