كۆمسیۆن داوایەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت دابمەزرێن

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، داوایەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت لە كۆمسیۆنەكە دابمەزرێن.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمسیۆن داوا لەو كەسانە دەكات كە مامەڵەیان پێشكەشكردووە بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری دەنگدان، سەردانی ناوەندەكانی تۆماربكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕوونیكردەوە، ئەو كەسانەی ناویان لە لیستی یەدەگی پارێزگاكاندا هاتووە و دەیانەوێت لە دەرەوەی سنووری بازنەكانی هەڵبژاردنی ناوچەكانیان كاربكەن، با سەردانی ناوەندەكانی تۆماری نزیك لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بكەن بۆ ئەوەی مامەڵەكانیان تەواوبكرێن.

پێشتر ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، داوای لە گشت وەزارەتەكان و ئەو دامەزراوانەی پەیوەستی وەزارەتەكان نین كردبوو، هەموو ئەو كەسانە ئاگاداربكەنەوە كە مامەڵەیان پێشكەشكردووە بۆ كاركردن لە ناوەندەكانی دەنگداندا، سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن لە شار و ناوچەكانیان بۆ ئەوەی كۆمسیۆن وردبینی بۆ ناوەكان بكات و مامەڵەی دامەزراندنیان ڕاییبكرێت.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. باندێكی دزیكردن و هەشت تیرۆریست دەستگیركران

بابەتی دواتر

هاوپەیمانان لەبارەی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ پێشمەرگە: هێشتا سەرەتایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share