هاوپەیمانان لەبارەی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ پێشمەرگە: هێشتا سەرەتایە

هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەچوارچێوەی ئەرکەکانیان دژی ڕێکخراوی داعش ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و پێداویستیی دیکەی سەربازییان گەیاندە هێزەکانی پێشمەرگە، گەورەڕاوێژكارێكی هاوپەیمانان دەڵێت، ئەمە هێشتا سەرەتایە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا عەمید ئەمیر کەریم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی میرەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەو هاوکارییانەی هاوپەیمانان پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، ئۆتۆمبێلی سەربازی و فریاگوزاری، تانکەری ئاو، سوتەمەنی، بەرزکەرەوە و چوار ئامێری حەفارە.

هەروەها عەمید هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ کاروباری ئیداری و لۆجیستی وتی، “لە ڕابردوو و ئێستاشدا سوودێکی زۆرمان لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان وەرگرتووە و داواکارین پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانان بەردەوام بێت”.

لە ڕێوڕەسمەکەدا تۆد بەرۆس گەورەڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان وتی، “هاوپەیمانان و پێشمەرگە یەک دوژمنی هاوبەشیان هەیە و پێویستە تێکیبشکێنن”.

بەرۆس وتیشی، “ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە”، “دوژمنەکەمان هاوبەشن و ئەرکیشمان هاوبەشە بۆ لەناوبردنی داعش”.

بەرپرسەکەی هاوپەیمانان داوای لە هێزەکانی پێسمەرگە کرد “ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێیاندەدرێت و کۆنترۆڵی لای پێشمەرگە دەبێت، بەهەمان شێوەی ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، چونکە ئەمە تەنها سەرەتایە”.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن داوایەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت دابمەزرێن

بابەتی دواتر

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share