باڵی کوردساتی گۆڕان رایگەیاند، تەنها دانای ئەحمەد مەجید بۆ پۆستی رێکخەری گشتی کاندیدە، باڵی زەرگەتەش دەڵێت، هیچ کاندیدێکمان نییە.
شاخەوان رەئوف، وتەبێژی باڵی کوردساتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەکەین کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان سەرکەوتووبێت و تیایدا رێکخەری گشتیی بزوتنەوەکە هەڵدەبژێردرێت کە تەنها دانای ئەحمەد مەجید بۆ ئەو پۆستە کاندیدە.
وتیشی، “پرۆسەی دیموکراسی ئەوەیە کە رێکخەر لەناو کۆنفرانسی نیشتمانی هەڵبژێردرێت نەک لەناو ئەنجومەنێکی 51 کەسی”.
هاوکات عەبدوڵا چۆمانی، وتەبێژی باڵی زەرگەتە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی دیکەدا وتی، “بۆ پۆستی رێکخەری گشتی هیچ کاندیدێکمان نییە”.